بە بێژنگ بەری ڕۆژ ناگیرێ.
بێژنگ: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ بێژانەوەی دانەوێڵە بەکاردێت، بێژنگ بازنەیەکی دارینە لە دیوێکەوە ڕووپۆشیکی کونکونی بۆ بێژانەوە هەیە، بەهیچ جۆرێک بەری ڕووناکی ڕۆژی پێناگیرێت، پەندەکە مەبەستی لە کەسایەتی ناودارە کە بەقسەی ناکەس نرخی کەم ناکات.[1]