بە پشیلەیان وت: کام ماڵت پێخۆشە، وتی: ئەو ماڵەی کابانی کوێر بێت.
کابان: مەبەست لە ژنی ماڵە. هەموو کەسێک دەبێت لە کاروباری تایبەتیی خۆیدا، ئاگاداری هەموو کوچوقوژبنێک بێت، بۆ ئەوەی ناکەس دەرفەتی لێنەهێنی و زیانی پێبگەیەنێت، چونکە کەسە خراپەکان لەوە دەگەڕێن کە خاوەن سامان یان ماڵێک بێئاگابێت لە ماڵەکەی، ئەمان دەرفەت وەربگرن و زیانی پێبگەیەنن. [1]