بە جومعە فێرم، بە شەممە کوێرم.
جومعە: هەینی، مەبەست لەوەیە کە هەر کارێک مرۆڤ دەیکات، کات و شوێنی تایبەتیی خۆی هەیە، هەندێک کاری تایبەتیی تەنیا لەیەک ڕۆژی هەفتەدا دەکرێت. پەندەکە بە سواڵکەرێی ئەوترێ کە ڕۆژانی هەینی ڕوو لە بەردەرگای مزگەوت دەکات بۆ ئەوەی هاوکاریی بکەن، بەڵام ڕۆژەکانی تر لە کۆڵاندا بۆ شت چنینەوە دەگەڕێ.[1]