بەراز تا بۆز نەبێ، زەڕی ناکات.
بۆز: ڕەنگێکە لە تێکەڵبوونی ڕەش و سپی پەیدادەبێت (فەرهەنگی خاڵ) بەراز ئاژەڵیکی کێوی گیاخۆرە و ڕەگی دار و دەوەن دەخوات، هەتا بچێتە تەمەنەوە، باشتر شارەزادەبێت لە دەرهێنانی ڕەگی دار و زیان زیاتر دەدات. پەندەکە مەبەستی لە کەسێکە کە دەکەوێتە تەمەنەوە، هەندێک ڕەفتار و کرداری نەشیاو ئەنجامدەدات کە لێی ناوەشیتەوە و دەبێتە زیان بۆ کەسانی دووروبەر. [1]