بەرد لە جێی خۆی هەڵقەنی، جێی خۆی ناگرێتەوە.
هەر شتێک لە ژیاندا سرووشتی خۆی لەدەستدا یان لە جێگە و سرووشتی خۆی جووڵا، ناچێتەوە سەر بنەڕەتی خۆی یان وەک خۆی لێنایەتەوە، پەندەک ئاماژەیە بۆ مرۆڤ کە لەناو بنەماڵە و خێزانی خۆیدا لەناو گەل و لەسەر خاکی خۆی نرخ و بەهای هەیە، گەر دوورکەوتە و بەهاداری لەدەست دەدات.[1]