بەرد نابێتە پۆست، دوژمن نابێتە دۆست.
پۆست: پێست (فەرهەنگی خاڵ) بەرد تەنێکی ڕەقە، بەهیج جۆرێک وەک پێستی جەستە نەرم نابێت، هەروەها دۆست کەسی ئازیز و خۆشەویستە، بەهیچ جۆرێک دوژمن نابێتە کەسی خۆشەویست، پەندەکە واتە: کەی بەرد نەرم بوو، ئەو کاتە دوژمن دەبێتە دۆست کە ئەوەش هەرگیز ڕوونادات. [1]