بە بەردێ دوو کێلی شکاند.
کێل: بەردی بەرز و بڵند (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) لە کاتی یاریی هەرزەکاراندا، هەندێخار بە بەرد نیشان دەشکێنن، کێلی بەرز و بڵند دەکەنە نیشانە و بەردی تێدەگرن، پەندەکە ئاماژەیە بۆ کەسێک کە لە کاروکەسابەتدا یان لە ڕەفتار و کردەوەیەکدا، بەیەک جووڵە دوو جار قازانج بکات. [1]