بەرازی یەک ڕوو، باشترە لە پیاوی دووڕوو.
بەراز: ئاژەڵیکی کێوی گیاخۆرە، ڕەگی دارودەوەنی باخچە دەخوات، زیان لە کشتوکاڵ دەدات، پیاوی دووڕوو: مەبەست لەو کەسانەیە کە بابەتێک لای چەند کەسێک بەشێوەی جیاواز بۆ بەرژەوەندی خۆیان باسدەکەن، پەندەکە واتە: بەراز یەک ڕووی هەیە کە زیانبەخشە بەڵام کەسی دووڕوو، ڕووبەڕوو بەشانوباڵتدا هەڵدەدات و لە پاشەملە خراپ باستدەکات. [1]