ئایە دەسەڵاتی کوردی بێتاوانە لەو دەستدرێژییە دژ بە ڕەخنەگرانی ئیدارەکەی ئەنجام دەدرێن، یان ئەمەش دەستکردی پلانە شاراوەکانییەتی.
نووسینی: #ئەیوب بارزانی#
گۆڤاری جیهان، ژمارە 23. 15-12-2009
ئەوەی جێی باسە ماوەی چەند دەیەیەکە ، ئاڕاستەیەکی توند لەلایەن سەرکردایەتی دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکە لە ئارا دایە ڕووەو بە حیزبی کردنی گشت ڕوەکانی ژیان لە کوردستاندا ، لەسەر شێوازی حیزبی بەعسی سەردەمی دەسەڵاتی تیرۆرستی و ڕژێمە گشتگیریەکەی سەدام حسێن. ئەمەش واتە جێی ڕای بەرانبەر لە کوردستاندا نابێتەوە .
لە 17-11-2009 و پاش نان خواردنی بەیانیم ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم پێگەیشت ، ئەمەش پاش نزیکەی بیست خولەک بوو لە دەستدرێژیکردنە سەر چالاککاری سیاسی (بروسک ئەسعەد مێرگەسۆری) ، هاوشێوەی ئەو دەستدرێژیەیی لە مانگی تشرینی یەکەمی 2009 دا کرایە سەر نەبەز ی ڕۆژنامەنووس . ئەویش لە هەولێر بوو ، بەڵام وەک دەردەکەوێت باندەکە ، خەریکی فراوانکردنی بواری بەکرێگرتنی ئەندامانییەتی کە ژمارەی تیرۆرستان ئەمجارەش شەش چەکداری ئاسنبەدەست بوون .بێگومان بە لایەنی کەمەوە دوو ئۆتۆمبێلیان پێبووە پاسەوانیشیان لەگەڵدابووە ، شەش کەسیان کەسیان لە ڕۆژنامەنووسەکەیان داوە ، ئەوانی دیکەش لە بەدەم ئەو گەراجەدا کە ( بروسک) مێرگەسۆری ئۆتۆمبێلەکەی لێڕاگرتبووە، وەستان.
کاتێک کە خەڵکەکە هەستیان کردووە شتێک لە نزیک گەراجەکە ڕوودەدات ، ژمارەیەکیان ڕووەو شوێنی دەستدرێژییەکە ڕۆیشتون ، بەڵام تیرۆرستەکان سواری ئۆتۆمبێلەکانیان بوون هاڵهاتون ، ئینتباعی ئەوە درووست بووە کە ئەمانە لەسەر ئەم کارانە ڕاﮪێنراون و ئیمکانیاتیان لەبەر دەستدایە بۆ ئەوەی بێ ﮪیچ ناڕحەتییەک ، دەرباز بن .هەروەها ئینتباعی ئەوەش درووست بووە کە ئەو باندە هیچ لەوە ناترسێت کە کارەکەیان ئاشکرابێت . دیارە تا چەند ژمارەی تیرۆرسان کەمتر بێت بۆ جێبەجێ کردنی پیلانێکی تاوانکاری ، ئەوا ئەرکی خۆشاردنەوە ئاسانترە ، چەندێکش ژمارەیان زیاد بێت ، مەترسی ئاشکرابوونی کارەکەیان زیاترە ، بەڵام ئەم باندە هیچ دەربەست نایەن و نیگەران نین لە بارەی ئەگەری ئاشکرابوونی کارەکەیان، وەک ئەوەی لەلایەنە باڵاکانەوە پارێزراوبن.
بەڵام خالێک هەیە شایەنی باس کردنە ، ئایا (بروسک) کێیە ? بۆچی بووەتە ئامانجی بەدواداچون و دەستدرێژیکردنەسەر؟
بۆ وەڵام دانەوەی ئەوو پڕسیارە ، پێویستە کەمێک بگەڕێینەوە بۆ مێژووی نزیک .
بروسک ، کوڕی شەهید ئەسعەدە ، باوکی هاوڕێم ، کە ئەویش کوڕی شەهید محەمەدئاغای مێرگەسۆریە . مەلامستەفا بە {خاڵە} ناویدەبرد و یەکێک بوو لە کەسە نزیکەکانی لەلایەنی دایکیەوە . محەمەدئاغا دە کوڕی هەبوو . دیارترینیان لەناو بارزانیەکاندا ، {حسێن} بوو ، لە هاوینی 1963 دا لەکاتی هەڵمەتی یەکەمی دڕندانەی بەعسییەکانداو لە کاتی بەرگریکردندا لە خاکی بارزان ، گیانی سپارد ، لە گردێکی چڕدا لە خوار بارزانەوە بە خاک سپێردرا. لە تەنیشتشیەوە گۆڕی {سکێ بەردەری} هەیە کە ئەویش لەو شەڕەدا بریندار بوو ، لەو شوێنەدا دیوارێکی بەردینی هەیە لە لای ڕاستی ئەو ڕێگایەوە کە دەچێت بۆ بارزان ، شێخی بارزان هەمیشە بەڕێزەوە ناویدەبرد و دانی بە ئازایەتی و دڵسۆزیی ئەودا دەنا بۆ بارزان.
کاتێک #محەمەد ئاغا مێرگەسۆری#، پێشنیازی ئەوەی خستە بەردەستی شێخی بارزان کە گومەزێک لەسەر شوێنی ناشتنیان درووست بکات، شێخی بارزان بە پێشنیازەکە ڕازینەبوو ، پێیووت (شەهیدان پێویستیان بە درخستن نیە) ، لەبەر ئەوە وەک ئەوەی ئێستا هەیە، مایەوە.
کوڕێکی دیکەی محەمەدئاغای مێرگەسۆری، کە دەکرێت بوترێت لەدەرەوەی ناوچەکانی بارزان ناوبانگی هەبووە (#فاخیر مێرگەسۆری#) بوو، کە ئەستێرەی ناوی، لە کاتی نەبەردییەکانی هەندرێن و تەقاندنەوەی بۆڕییەکانی نەوت لە کەرکووک، دەرەوشایەوە، بەهۆی ڕۆڵی ئازایانەی و پلانی وردیی سەربازی فاخیرەوە ی، بە (پاڵەوانی هەندرێن) ناوبرا. بەڵام بەهۆی هەژمونی بنەماڵەو بەتایبەتی هەژمونی (فاخیر مێرگەسۆری) یەوە، مەلامستەفا بنەماڵەکەی لەناوبردن، هەروەها محەمەدئاغای مێرگەسۆریشی لەناو برد کە تەمەنی لە حەفتا ساڵ تێپەڕی بوو و لە زیندانیشدا بوو. هەروەها هەشت لە کوڕەکانی لەنێوانیاندا فاخیر مێرگەسۆری لە ناوبرود و لە گۆڕێکی بەکۆمڵدا نێژران.
پاشتر مەلامستەفا بەتەواویی ڕوویکردە ئێران و لەوێ کۆتایی بزووتنەوەی کوردی لە ئازار ساڵی 1975 دا ڕاگەیاند. هەموو کوڕەکانی محەمەد ئاغا خێزانداربوون دوای شەهید کردنیان هاوسەرەکانیان بێوەژن کەوتن، پێویست بوو بەتەنیا و لە بارودۆخی زۆر قوورسدا سەرپەرشتی منداڵەکانیان بکەن. ناسۆرێکی مرۆیی بوو کە هیچ کەمتر نەبوو لە سرووشتی ئەوو ناسۆرانەی کە سەدام حسێن بەسەر هەزاران خێزانی هێنا لە کوردستاندا لە پڕۆسەکانی قوشتەپە و ئەنفال و بۆمبارانکردنی کیمیایی هەڵبجە لە ساڵی 1988 دا.
پاش ڕاپەڕینی گەڵی کوردستان ی ساڵی 1991، سەرکردایەتی دوو حیزبەکە لە تاراوگەی ئێران گەڕانەوە بۆ کوردستانی ئێراق، سەرکردایەتی پارتی و شەخسی کوڕەکەی مەلامستەفا، بەڕێز مەسعود، کە ئەو خۆی لە ساڵی 1975 دا فەرمانی لەناوبردنی بنەماڵەکەی محەمەدئاغا ی گەیاند بە جێبە جێکەری پڕۆسەکە، ناوبراو پاش گەڕانەوەی لە تاراوگەی ئێران لە هەوڵی نزیکبوونەوەدا بوو لە کوڕەکانی ئەم بنەماڵەیە کۆستکەوتووە و خەمی زۆری خۆی دەربڕی و پەشیمان بوو لە کوشتنیان. دەستیکرد بە بەکارهێنانی پارە و سامان کە لە گومرگی ئیبراهیم و سەدام حسێن نەوە دەستی دەکەوت، بۆ ئیغراکردنی ئەوانەی کە لە نەوەکانی محەمەدئاغای مێرگەسۆری مابوونەوە، بۆ ئەوەی ڕێککەوتنێکی عەشایریی هاوشێوەی ئەوەی کە لەگەڵ سەدام حسێن دا بۆ پەردە پۆشکردنی قوربانییانی بارزانیەکانی قوشتەپە ئەنجامیدا، لەگەڵ ئەمانیشدا ئەنجامی بدات. ئامانجیش لە ڕێککەوتنەکی لەگەڵ نەوەکانی محەمەدئاغای مێرگەسۆریدا، بریتی بوو لەوەی ئیتر قسە بۆ ڵایەنە بیانیەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ نەکەن لە بارەی ئەو تاوانە دڕندانەی بەرانبەریان کرا.
نەوەکان بوون بە دوو بەشەوە، هەندێکیان ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ بکوژی باوکیاندا قبووڵکرد هەندێکیان ڕەتیان کردەوە. بەڕێز مەسعود ویستی ئەو لایەنەی کە ڕێککەوتنەکەی قبووڵ کردووە، بەکاربهێنێت دژ بەو لایەنەی کە بەخششە دارایی و پۆستەکانی ڕەتکردەوە. ئامانجیش، درووستکردنی ناکۆکی و قووڵکردنەوەی بوو بە جۆرێک لەنێوان خۆیاندا بکەونە گیانی یەکتر و یەکتری بکوژن.
( بروسک) ، ئەوەی ڕەت کردەوە بکەوێتە داوەکەوە، کەسایەتی دیاری خۆی پاراست. ئەو بە سرووشتی خۆی کەسێکی بێوەیە، ڕەوشت جوان و پابەندبوونێکی توندی هەیە بە بنەماکانی ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و ئەنجامدانی ئەرکەکانی لە کارکردندا بە باشترین شێوە. لە هەمان کاتدا دژایەتی خۆی بۆ گەندڵی ئیداری نەشاردۆتەوە جا لە هەر شوێنێک بوببێت، لە سلێمانی یان هەولێر یان دهۆک.
هەر چاودێڕێکی بێلایەن و درککەر بە سرووشتی دەسەڵاتی ئێستا ناتوانێت خۆی بگرێت و نیگرانیی توندی خۆی بەرانبەر بەنەوەستانی ئەم ئاڕاستە مەترسەیدارە دەرنەبڕێت کە خۆی لە پلانێکی تیرۆرستیانە دژ بەکاری ڕۆژنامەوانی سەربەخۆ دەبینێتەوە تا ئەو ڕاگەیاندنانە سەربەخۆیە ناچاربکرێت بێدەنگ بێت، ئەمەش لە ڕێی هۆکانی تیرۆرکردنەوە وەک بەرانبەر (سۆران مامە حەمە) ی ڕۆژنامەنووس ئەنجامدرا ، یا خود هەوڵی تیرۆرکردنی شکسخواردوو وەک سەرنووسەری گۆڤاری لڤین ئەحمەد میرە ، و دوو جار دەستدرژیکردنە سەر ڕۆژنامەنووسی ناسراوو نەبەز گۆران و کەسانی دیکەش، دواتر یش دەستدرێژییەکە بروسک مێرگەسۆریشی گرتەوە بەهۆی ئەوەی کە ڕەخنەی لە ساختەکاری ئابڕووبەری هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستانی گرتبوو کە لەلایەن دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکە وە ئەنجامدرا.
لەوەدەچێت ناسۆری مێژوویی بروسک، و ئەوەی بەسەر بنەماڵەکەیدا هات، هێشتا بەس نەبووبێت بۆ ئەوەی داخی دڵیانی پێ بڕێژن، هەر ڕەخنەگرتنێکی دیموکراسی و ئاشتییانە لە بارەی لادان و گەندەڵی، سەر لە نوێ ئارەزوی تۆلەسەندن دەوروژێنێتەوە ئەو دڕندەی لەناو قوڵای ڕێزداری تۆڵە سێندا هەیە، بە خەبەر دێنێتەوە. ئەوکات باندەکە بە فەرمانی نهێنییەکان پلان دادەنێن و ڕووەو نێچیرەکەیان دەڕۆن تا ڕێزداریەتی تۆڵەسێنەکە تێربکەن. ئەمە لە 18-11-2009 دا لە هەولێری پایتەخت دژ بە بروسک ی بێوەی ڕوویدا و کارەساتی لەناوبردنی بنەماڵەکەیانی لە ساڵی 1975 دا وەبیر ملیۆنان ﮪێنایەوە.
ئەمە، ئەگەر حکومەتی ئێسنا هەڵنەستێت بە ڕۆڵی خۆی لە پاراستنی هاووڵاتی کوردا لە هەڵەشەیی و لایەنە جێبەجێ کارەکان لە کوردستاندا و سنوورێک بۆ ئەم کارە تیرۆرستیانە دانەنێت کە ئامانجیان سەرشۆڕکردنی وشەی ئازادە لە کۆمەڵگەدا، ئەوا ئەم حکومەتە دەخاتە دژ یەکییەکی ڕوونەوە لەگەڵ ئەوی کە بانگشەی ڕێزگرتنی ویستی گەلی کورد و و پابەندبوون بەئازادیی ڕادەربڕیناوە دەکات ، ئێمە نەمان بیستوە هەڵگرانی پێنووسی حیزب ڕووبەڕووی لێدان و هەڕەشەو کوشتن بوبێتنەوە، تیرۆر تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە دەیانەوێت بەئازادیی بژین و ئەوە ڕەت دەکەنەوە لەگەڵ جاشقەڵەمی ڕاگەیاندنی حیزبیدابن.
من دڵنیام ئەم کارە تیرۆرستیانە، ناوەستێنرێن تا بەم کەموکووڕیەوە لەلایەن زۆرینەی گەلی کوردستانەوە دژایەتی نەکرێن، بەتایبەتی ئەندامانی ئێستا کە پاپەندن بەگۆڕینی وێنەی کوردسانی ئێراق لە نیشتمانێکەوە کە وشەی ئازادی تێدا دەخنکێندرێت، بۆ نیشتمانێک کە خاوەن دیموکراتی و ئازادیی و بروڕا بێت، وەک ئەوەی کە بەڵگەنامەو ڕێککەوتنامە نێودەوڵەتییەکان باسیان کردووە و ئیدارەی کوردیش دانی پێداناوە. [1]