بەردی زل هەڵگرتن نیشانەی پیانەماڵینە.
بەردی زل نیشانەی پیانەدانە.
بەردی زل نیشانەی لێنەدانە.
کەسێک لە کۆڕوکۆبوونەوەکاندا قسەی گەورە بکات، وانیشان بدات کە دەتوانێت کاری زۆر گەورە و زەوەند ئەنجامبدات بەڵام لە ڕاستیدا کوڕی ئەو کارانە نەبێت، کەسێکیش لە ئامادەبووان ئەم پەندەی پێ دەڵێت: واتە: دەستدانە کاری گەورە کە لەهێز و توانای کەسێکدا نەبێت، نیشانەی سەرنەکەوتنییەتی. [1]