بەرخی دوایی باشتر بە دایکی ئەکەوێ.
بەرخ: بە بەچکەی یەک تا سێ مانگی مەڕ دەوترێت، واتە: بەرخێک باش پەروەردە دەبێت، کە دایکی چەند جارێک پێشتر زابێت و شارەزایی لە بەخیوکردندا زۆر بێت. پەندەکە بە کەسێک دەوترێت کە شارەزایی لە کارێکدا تەواو پەیداکردبێت، بۆیە دەستڕەنگینیی لەو کاڵایانەدا زۆرتر دیارە کە دواتر درووستی کردوون. [1]