بەری خۆی لە ئاو دەپەڕێنێتەوە.
ئیشوکار لە کۆمەڵگەدا لەسەر بنەمای شارەزایی و لێهاتوویی دابەشبووە، هەر کەسێک لە کارێکدا شارەزایە و ئەنجامیدەدات، بەڵام هەندێک کەسی ورد و دەسرڕەنگین هەن، کە لە هەر کارێک شتێکی کەم دەزانن و ئیشی خۆیانی پێ ئەنجامدەدەن. پەندەکە ئاماژەیە بۆ کەسێک کە لە کارێکدا هەندێک شارەزابێت، بتوانێت ئیشوکاری خۆی بەڕێبکات. [1]