بە ژنە دۆمیان وت: بۆچی ئەوەندە ڕەشی؟ وتی: خوا ئەوەندی پێداوم.
دۆم: هۆزیکی گەورەن لە گەلی کورد، ئیش و کاریان زیاتر کاری دەستی بووە، وەک درووستکردنی کڵاش و بێژنگ و ... پێکهاتەی ڕووخساری جەستەی مرۆڤ پەیوەندی بە بۆماوەییەوە هەیە، واتە: کەسێک کە سرووشتی پێستی ڕەشپیست یان سپیپێست بێت، سرووشت کردە، پەندەکە ئاماژەیە بۆ هەندێک کەس کە بێ پرس خۆیان دەکەن بە ژیانی تایبەتیی کەسێکدا و بە قسەی ڕەق هەستیان بریندار دەکەن. [1]