بەسەبر بە، بەزەبر بە.
سەبر: ئارامیی. مرۆڤەکان دەبێت لە کاروکردەوەکانیاندا ئارامیان هەبێت، کاتیک ناکەسیک دەرفەت دەهێنی و تووشی زیان دەکات، لە کوردەواردا تۆڵەی کەسە ئارامەکان کاریگەر و کەمەرشکێنە بۆ دوژمنەکانیان، پەندەکە واتە: هەر کەسێک بەئارامیی بەرگەی زیان بگرێت، تۆڵەی زۆر تووند دەبیت. [1]