بەسەد بەرتیل قەرزێک پڕنابێتەوە.
بەرتیل: بە دراوێک یان کاڵایەک دەوترێت کە بۆ کارپێکهێنان بدرێت بە کەسێک. قەرز: بە دراوێک یان کاڵایەکی بەنرخ دەوتریت کە بۆ کاتیکی دیاریکراو بدرێت بە کەسێک و دواتر بیداتەوە (فەرهەنگی خاڵ) واتە: گەر کەسێک قەرزێکی لەسەر بێت، هەر دەبێت بیداتەوە، سەد بەرتیل بدرێت، تۆزێک لە قەرزەکە کەم ناکاتەوە. پەندەکە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کارێکت لەسەر بێت ئەنجامیبدەی، سەد ئەملا و ئەولا بکەیت، هەر دەبێت کارەکە تەواوبکەیت. [1]