پزیشکان و پسپۆڕان ئاشکرای دەکەن، دەرکەوتنی هەندێک نیشانەی ئاسایی لە جەستەدا، باس لە هەبوونی مادەی ژەهراوی دەکات لە جەستەدا و دەردەکەوێت سیستەمی بەرگریی ئەو کەسە زۆر لاوازە و جەرگی کێشەی هەیە.
پزیشکان جەخت دەکەنەوە، پێویستە هەر کەسێک ئاگاداری دەرکەوتنی کۆمەڵێک نیشانەی نەخوازراو بێت و حاڵەتەکان بەهەند وەربگرێ.
ئەو نیشانانە چین، کە لە جەستەدا دەردەکەون و چ جۆرن؟
1- هەمیشە کێشەی قەبزیت هەیە.
2- بەردەوام سەرت دێشێ.
3- جەستەت زۆر ئارەقە دەکات.
4- ئێش و ئازاری کەلەکەت هەیە.
5- پێستت پەڵەی هەیە.
6- شەوانە بێ خەویت.
7- کێشت زۆرە، بەتایبەت لە ورگدا.
8- ناو دەمت بۆنی ناخۆشی هەیە.
9- نینۆکەکانت زەرد هەڵدەگەڕێن.
10- تاڵەکانی قژت زۆر هەڵدەوەرێن.
ئەگەر 5 تا 6 لەم حاڵەتانەت هەیە، بزانە جەرگت تووشی کێشە بووە و پێویستە زوو سەردانی پزیشک بکەی.
بەڵام چی بکەی بۆ ئەوەی جەستەت لە مادە ژەهراوییەکان پاک بکەیتەوە؟
1- خواردنەوەی ئاوی پێویست بەدرێژایی ڕۆژ.
2- گرنگیدان بە خواردنی پرتەقاڵ و سەوزەی تازە.
3- خۆ سەرقاڵکردن بە یۆگا.
4- خواردنی خۆراکی سرووشتی (ئۆرگانیک).
[1]