بەپێی دوایین توێژینەوەی پزیشکان، کە لە گۆڤاری (Dermatology & Dermatologic Surgery) دا بڵاو بووەتەوە، زۆربەی ئەو مادە و لۆشیۆنانە، کە بۆ پێستی دەموچاو بەکار دێن، زەیتی ڕەشکەیان تێدا بەکار هێناوە.
پزیشکانی بواری پێست ئاشکرای دەکەن، ئەو کەسانەی کێشەی پێستیان هەیە، بۆ نموونە پێستیان زیپکە، یاخود پەڵەی هەیە، دەتوانن بۆ ماوەی دوو مانگ کەڵک لە زەیتی ڕەشکە وەربگرن.
زەیتی ڕەشکە سەرجەم کێشەکانی پێست چارەسەر دەکات و دەرمان و چارەسەرێکی سرووشتی و باشە، ئەم زەیتە بۆ تاڵەکانی قژیش یەکجار بەسوودە و قژ پتەو و پڕ دەکات. [1]