بەردی گەورە نیشانەی هەڵنەدانە.
بەردی گەورە نیشانەی نەهاویشتنییەتی.
بەردی گەورە نیشانەی نەوەشانە.
کەسێک لە کۆڕوکۆبوونەوەکاندا قسەی گەورە بکات، وانیشان بدات کە دەتوانێت کاری زۆر گەورە و زەوەند ئەنجامبدات بەڵام لە ڕاستیدا کوڕی ئەو کارانە نەبێت، کەسێکیش لە ئامادەبووان ئەم پەندەی پێ دەڵێت: واتە: دەستدانە کاری گەورە کە لەهێز و توانای کەسێکدا نەبێت، نیشانەی سەرنەکەوتنییەتی. [1]