ناوی تەواو: خەسرۆ هادی سمایل تەها
- ناسراوە بە: خەسرۆ شێرە
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-07-1957#
- شوێنی لەدایک بوون: #هەولێر# - گەڕەکی تەیراوە
۔ عەشیرەت: سنجاوی
ئاستی خوێندن: دەرچووی ناوەندی
- باری خێزانی: خێزاندار
- ناوی خێزان: پەروین عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا
- ناوی منداڵەکان: ڕامێن - داهێن - ڕاهێن - ڕەهەند
- ساڵی پەیوەندی بەرێکخستن: 1978 لە ڕێگای شەهید (کەریم ڕەسوڵ)
- ساڵی پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە: .1981
- وەک کادیری سیاسی لە سنووری مەڵبەند درێژەی بەخەبات داوە .
لە ساڵی 1991 بۆ 1992 دەکرێتە ئەندامی کۆمیتەی #مەخموور#
لە ساڵی 1992 ئەندامی کۆنگرەی (1) ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت.
لە ساڵی 1992 بە هەڵبژاردن دەبێتە بەرپرسی کۆمیتەی (4) ی ڕێکخستن، لەم هەڵبژاردنە یەکەم دەنگ
بەدەست دێنێ .
لە ساڵی 1993 لە فەوجی دووی پاراستنی هەولێر دەکرێتە ڕائید بەرپرسی بەشی ئیدارە دەبێت.
لە ساڵی 1994 دەکرێ بە کارگێڕی مەڵبەندی موسڵ - #ئاکرێ# و لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن لە ئەستۆ
دەگرێت.
لە ساڵی 1995 دەکرێ بە کارگێڕی مەڵبەندی 3ی هەولێر و سەرپەرشتیاری کۆمیتەکانی کۆیەو #تەقتەق#.
لە ساڵی 1996 وەک کارگێڕی مەڵبەند بەرپرسی ئیدارەی مەڵبەند دەگرێتە ئەستۆ.
. لە ساڵی 1997 وێڕای لێپرسراویەتی بەشی ئیدارەی مەڵبەندی (3) سەرپەرشتیاری ڕێکخستنە
نهێنییەکانی شاری هەولێر دەکات.
لە ساڵی 1997 دەبێتە ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستن و سەرپەرشتیاری ڕێکخستنە نهێنییەکانی هەولێر.
لە کۆنفرانسی ساڵی 1999 بە جێگری مەڵبەندی (3) ی هەولێر هەڵدەبژێردرێت.
هەر لە هەمان ساڵدا 1999 نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت لە لێژنەی ئاشتی (8م)
لە ساڵی 2001 لە کۆنگرەی دووەمی یەکێتی بە ئەندامی یەدەگی سەرکردایەتی هەڵدەبژێرێت.
لە ساڵی 2002 دەکرێتە لێپرسراوی مەڵبەندی (3) ی ڕێکخستنی یەکێتی لە کۆیە.
لە ساڵی 2003 لەگەڵ هەیئەی سەرکردایەتی هەولێر بەڕێزان ) عەدنان موفتی سەعدی ئەحمەد
پیرە، شەهید شاخەوان ( دەگەڕێنەوە هەولێر ئەرکی لێپرسراوی ڕێکخستنی مەڵبەندی (3) ی هەولێری پێ
دەسپێردرێت .
- ڕۆژی مانگ و ساڵی شەهید بوون: #01-02-2004#
- شوێنی شەهید بوون: بارەگای مەڵبەندی 3ی هەولێر. [1]