ناوی تەواو: دێدەوان محەمەد ئەحمەد
نازناو: دێدەوانی سەید محەمەد
ساڵی لە دایک بوون: #01-07-1967#
شوێنی لەدایک بوون: گوندی سێگردکان شارەدێی تەق تەق
ساڵی پەیوەندی بە ڕێکخستن: 1981 لە ڕێگای شەهید دڵشاد سێ گردکانی..
ساڵی 1984 شەرەفی ئەندامی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی پێ بەخشرا..
ئاستی خوێندن: دەرچووی خانەی مامۆستایان ساڵی 1984 و خوێندکاری دوا قۆناغی
بەشی زمانی کوردی زانکۆی کۆیە بوو لە ساڵی 2004 .
ئەو پلانەی بینیوتی لە پێش ڕاپەڕین: کارگێڕی ڕێکخراوی شاری #هەولێر# بووە بەرپرسی شانە چەکدارەکانی
سرک پاشان بروسک بووە لە ناوشاری هەولێر و دەورووبەری هەولێر
لە ساڵی 1986 بەرپرسی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووە لە خانەی مامۆستایان.
لە لە ساڵی 1991 کارگێڕی کۆمیتەی 5ی هەولێر بووە و بەرپرسی بەشی ڕێکخستن بووە .
لە ساڵی 1992 کارگێڕی کۆمیتەی کاسبکاران بووە لە هەمان کات بەرپرسی بەشی سیاسەی تەلەڤزیۆنی
گەلی کوردستان بووە..
دواتر هەڤاڵ نووری نانەکەلی شەهید دەبێ لە ساڵی 1994 دێدەوان سەید محەمەد دەبێتە لێپرسراوی
کۆمیتەی کاسبکاران.
لە دوای 31ی ئابی ساڵی 1996 دەکرێتە کارگێڕی مەڵبەندی 3ی هەولێر لە کۆیە
. سەرۆکی گۆڤاری هوما بووە لە زانکۆی کۆیە . چەند نامیلکەیەکی بەچاپ گەیاندووەو بەردەوامیش لە
چەند گۆڤارو ڕۆژنامەیەک دەینووسی...
لەپاش خۆی سێ منداڵی بەناوەکانی: بەرزی - شاهێز نڤار جێهێشتووە
دواپلەی: کارگێڕی مەڵبەندی 3ی ڕێکخستنی هەولێر
ساڵی شەهید بوونی: 1ی شوبات 2004 لەتەقینەوەکەی بارەگای مەڵبەندی 3ی هەولێر. [1]