بەگوێرەی زانیاری و توێژینەوەکانی پسپۆڕانی بواری خۆراک و دەرمان، یەکێک لەو خواردنەوە گەرمانەی بۆ تەندرووستیی مرۆڤ بەسوودە و کاریگەریشی هەیە لەسەر تەندرووستی و تەمەندرێژی، چایە.
پسپۆڕانی بەریتانی ئاشکرای دەکەن، خواردنەوەی دوو کووپ چای ڕەش لە ڕۆژدا، کارێکی یەکجار تەندرووستە و باشترین و بەسوودترین کۆفیین لەناو چایدا هەیە و دەست دەکەوێت.
جێی باسە، باشترین کاتی چا خواردنەوە بەدرێژایی ڕۆژە، ئەو کەسانەی کێشەی خەویان هەیە، وا باشترە شەوانە چا نەخۆنەوە. [1]