بەگوێرەی زانیارییەکان پزیشکان لە دێرزەمانەوە بۆ دەرمانکردنی هەندێک لە نەخۆشییەکان سوودیان لە بەهاراتی دارچین وەرگرتووە و دارچین دەمارەکان دەکاتەوە و سووڕی خوێن لە دەمارەکاندا چالاک دەکات و جەستە لەبەرانبەر نەخۆشییەکان دەپارێزێت.
پزیشکان جەخت دەکەنەوە، دارچین هەمان تایبەتمەندیی پینسیلینی هەیە، هەروەها بۆ گورچیلەکان باشە و گەرمیان دەکات و هەروەها کاتێک تات هەیە، یاخود پلەی گەرمای لەشت زۆرە، کەڵک لە خواردنەوەی کووپێک چای دارچین وەربگرە.
جێی باسە، لە ئەمریکا جۆرێک کرێم درووست دەکرێت، کە ئێش و ئازار لەناو دەبات و دارچین پێکهاتەی سەرەکیی ئەم کرێمەیە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,026 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!