بە قسەی خۆش کەمتیار لە کون دێتەدەر
کەمتیار: گیاندارێکی کێویی دڕندەی گۆشتخۆرە، لە کون و کەلێنی چیاکاندا بە گرووپ دەژین، گەر بە فرتوفێڵی ڕاوچی نەبێت ناگیرێت یان نەدەکوژرێت، کورد دەڵێت: قسەی خۆش شەکرە، هەموو کەس ئارەزووی تامکردنی هەیە، پەندەکە واتە: هەموو کارێک باری خۆی هەیە بۆ ئەنجامدان، هەموو کەسێک زمانی تایبەتیی خۆی هەیە بۆ تێگەشتن، مەبەست لە ڕازیکردنی کەسێکە بۆ ئەنجامدانی کارێک. [1]