بە کەریان وت: کوڕت بوو، وتی: ئەو بارەی لەمەنە، گەر لە منە.
بە کەریان وت: کوڕت بوو. وتی: ئەو بارەی لێمە هەر لێمە.
کەر لە مێژوویەکی دێرینەوە کورد ناسیویەتی و ڕایگرتووە، وەک باربەر بەکاری هێناوە، باری لە جێگەیەکەوە بۆ جێگەیەکی تر پێگواستۆتەوە. پەندەکە بۆ ماڵێک بەکاردێت کە کوڕیان زۆر بێت، دایک و باوکیان لە سایەیاندا نەحەسینەوە، لەبری ئەوەی هاوکاری باوک بکەن دەبنە سەربار بەسەرییەوە. [1]