بە کەر و مشک دەگەنەوە یەک.
کەر و مشک دووگیانلەبەرن، هیچ پەیوەندییەک لەنێوانیاندا نییە، واتە: هیچ شتێکی هاوبەش نایەنبەستێت بە یەکەوە، واتە: مەبەست لە دوو کەسە کە خزمایەتیان نەبێت و بێگانەبن بەیەک. پەندەکە ئاماژەیە بۆ کەسێک کە خۆی بە خزم و کەسی کابرایەک بزانێت، بەڵام وا نەبێت. [1]