بە گوریسی خەڵکی مەچۆ ناو بیر.
لە کوردەواردا لەو گوندانەی ئاو کەمە، بیری دەستی لێدراوە، بۆ هەڵکەندن یان خاوینکردنەوە، بەگوریس چوونەتە ناوی. واتە: لە ژیاندا هەر کاروکردەوەیەک ئەنجامدەدەیت، هەوڵبدە خۆت بیربکەیتەوە، ناکرێت خەڵکانێک لە دەرەوەی تۆ بیربکەنەوە. پەندەکە واتە: بەبیروهۆشی خەڵکی بڕیار مەدە، هەوڵبدە خۆت بیربکەرەوە.[1]