بە مستە ئاوێک دەکەوێتە مەلە.
لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن هیچ لێکدانەوەیەکیان بۆ ڕوودا و بەسەرهاتەکانی ژیان نییە، چیان پێبوترێت، زۆر بە خیرایی باوەڕدەکەن، لێوردبوونەوەیان بۆ هیچ نییە، بۆیە زوو تێدەکەون و زەرەر دەکەن. پەندەکە ئاماژەیە بۆ کەسیکی خۆش باوەڕ، کە بە بچووکترین قسە باوەڕبکات. [1]