بە هەزار دەرزی گاسنێکی تێنابێ.
دەرزی: ئامێرێکی بچووکی دەستییە، بۆ کاری دروومان بەکاردێت، گاسن: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ زەوی کێلان بەکاردێت، گاسن و دەرزی هەردووکیان کانزان، دەرزی بچووکە و گاسن قەبارەی گەورە، پەندەکە واتە: بە سەدان کەسی ناشی و نەزان، جێگەی کەسێکی زانا پڕناکەنەوە. [1]