بە ئێستریان وت: کوڕی کێی؟ وتی: خاڵم ئەسپە.
لە مێژوویەکی دێرینەوە کورد وڵاخی ناسیوە و لە زنجیرە چیای زاگرۆس پەروەردەی کردوون، هەوڵی داوە توخمی جیاوازیان لێبەرهەم بێنێت، بۆیە مایین و کەری جووتکردووە، توخمی ئیستری لێدەرچووە، کە بەهێزتر و باشترە بۆ باربردن، واتە: ئێستر لە کەر و مایین دەرهاتووە، باوکی ئیستر کەرە و دایکی مایین. پەندەکە مەبەستی لە کەسیکە کە باوانی لەکەیان لەسەر بێت و نەیەوێت ناونیشای خۆی بەتەواوی ئاشکرابکات. [1]