برا بە برادەران، مەکە ڕۆژێ لە ڕۆژان.
پەندەکە باسی جۆری پەیوەندی نێوان برا و برادەر دەکات، بۆ کەسێک کە کامیان هەڵدەبژێرێت، خۆشەویستی و ڕێزی کامیان دەدات بەسەر کامیاندا، واتە: لەناو کۆمەڵگەدا مرۆڤ پەیوەندیی لەگەڵ برا و چەندین برادەریدا هەیە، هەمیشە لە تەنگانە و نەهامەتیدا، برا زیاتر بەتەنگ براوەیە وەک لە برادەر. [1]