برا برا یە، کیسە جوودایە.
کیسە جوودایی: مەبەست لە سەربەخۆیی داهات و خەرجییە. برا هەرچەندە زۆر بێت، لەکاتی کاروکەسابەتدا، سرووشتی کۆمەڵگە وایە کە دەبێت هەر یەکەیان کیسە و گیرفانی خۆی جیابێت، یان لە ماڵ و مڵکدا واباشە هەریەکە و بەشی خۆی دیاربێت، بۆ ئەوەی کێشە و ناخۆشی درووستنەبێت، واتە: ماڵ جیایی یان کیسەجیایی پەیوەندی نێوان براکان کەمناکاتەوە. [1]