بڕەبڕی مەنجەڵ و تووڕەیی کابان لەیەک دوورن.
بڕەبڕ: قوڵپەقوڵپ بە دەنگی کوڵانی چێشت دەوترێت، کابان: ژنی ماڵ. لە پەندەکەدا دەنگی توڕەبوونی ژن و قوڵپەقوڵپی چیشت بەیەک بەراوردکراوە، چونکە دەنگی کوڵانی چێشت بۆ کەسی برسی خۆشە، توڕەبوونی کابانیش لە ماڵدا کەس بێتاقەت ناکات، ئەوەش لەبەر ڕێکخستینی کاروباری ماڵە. [1]