بڕۆ ئەڵێی ونی.
ون: مەبەست لە شتی پەنهان و نادیارە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) هەندێک کەس لە کاروکەسابەتدا زۆر دەجووڵێت و هەر ڕۆژەی بۆ کار لە جێگەیەکە، زووزوو لەبەر چاوان ون دەبێت و دێتەوە. پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە پڕ جووڵە و بزێو بیت، لەناکاو دیارنەمێنیت.
[1]