کازم سەیادی پەڕڵەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لە بەرنامەیەکی کەناڵی تەغەیر دەربارەی هەرێمی کوردستان وتی ”چاوەڕوان دەکەم لە داهاتوویەکی نزیکدا فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پاسەوانی سنوور (پێشمەرگە) بگەڕێنێتەوە بۆ هێڵی شین. واتە ئەو هێڵەی بەر لەڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ڕێکەوتی #09-04-2023# پێشمەرگەی تێدا بووە”.
سەیادی وتی ”ئەگەر هەرێم ئامادەیی بۆ جێبەجێکردنی ئەم ڕێ وشوێنە نەبێت ئەوکات دەبێ یاسای سەربازی جێبەجێ بکرێ واتا هێز دژی هەرێم بەکاربهێنرێت”.
کازم سەیادی پەڕڵەمانتاری حزبی دەعوەی نووری مالیکیە و بە کەسێکی نزیکی ناوەندی بڕیاری شیعەکان دادەنرێت. [1]