بووکی میمکان بەشی پیتکان.
میمک: پوور خۆشکی باوک یان دایک. پیتک: ناوناتۆرە یان بەزم و بالۆرە، لە کوردەواردا ژن و ژنخوازی زیاتر لەگەڵ خزم و کەسدا دەکرێت، کورد دەڵیت: پاروو لە دەم داکەوێ، دەکەوێتە کۆش. واتە: تا خزم وەستابێ، ژنخوازی لەگەڵ بێگانە ناکەین، پەندەکە واتە: بووک و پوور لەبەر ئەوەی لە منداڵییەوە باش یەک دەناسن، بووک لە ماڵی پوور کەمێک بێنرخە.[1]