لەم دواییانەدا بە شێوەیەکی بەرچاو خواست لەسەر دۆشاوی ترێ زیادی کرد، بەهۆی ئەوەی یەکێک بووە لەو پێکهاتانەی هەر لە کۆنەوە وەک چارەسەرێک بەکارهێنراوە، پێش درووستکردنی شەکری ئامادەکراویش، وەک شیرینیەکی سرووشتی بەکارهێنراوە لە دەوڵەتەکانی دەریای سپی ناوەڕاست.
دۆشاوی ترێ کۆمەڵێکی زۆر ڤایتامین و کانزای تێدایە، لێکۆڵینەوە تەندرووستییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بە گشتی سوودی بۆ تەندرووستی هەیە، دۆشاوی ترێ لە شەربەتی ترێی تازە درووستدەکرێت، دوای ئەوەی ناوکەکەی دەردەهێن و توێکڵەکەی لێدەکەنەوە و دواتر دەیکوڵێنن تاوەکوو دەبێتە شیلەیەک، وەک هەنگوینی ڕەش دەردەکەوێت.
=KTML_Bold=دۆشاوی ترێ ڕێژەیەکی زۆر لە پۆستاسیۆم و ئاسنی تێدایە بێجگە لە ڤایتامینەکان، دژە ئۆکسانێکی زۆریشی تێدایە، بەکارهێنانی کۆمەڵێک سوودی زۆرت پێ دەگەیەنێت وەک:=KTML_End=
=KTML_Bold=1. بەهێزکردنی ئێسکەکان و ددان.=KTML_End=
دۆشاوی ترێ بە سەرچاوەیەکی سەرەکی کالسیۆم دادەنرێت، کە پارێزگارییەکی زۆر لە ئێسکەکان دەکات و لە داخوران دەیانپارێزێت، بە تایبەت لە خانماندا.
=KTML_Bold=2. ڕێکخستنی جوڵەی ڕیخۆڵەکان=KTML_End=
قەبزی یەکێکە لەو حاڵەتە بێزارکەرانی تووشی زۆربەمان دەبێت، خواردنی دۆشاوی ترێ یارمەتیدەرێکی باشە چونکە بەهۆیەوە ئاوێکی زۆر دەخۆیتەوە، ڕیخۆڵەکانت نەرم دەبێتەوە ڕزگارت دەبێت لە قەبزی.
=KTML_Bold=3. دابەزاندنی پەستانی خوێن=KTML_End=
بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، یارمەتیی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات بە دوو ڕێگا، یەکێکیان کردنە دەرەوەی سوودیۆمی زیادەیە لە لەشدا، دووەم پۆتاسیۆمی خوێنبەرەکان دەپارێزێت کە یارمەتیی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات.
=KTML_Bold=4. پارێزگاری لە کەم خوێنی دەکات=KTML_End=
دۆشاوی خورما لە زانستی پزیشکیدا بە چارەسەری جێگرەوە دادەنرێت بۆ کەم خوێنی و کەم ئاسنی، بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر ئاسنی تێدایە، دەچێتە ناو هیمۆگڵۆبینەوە، پرۆتینی سەرەکی بۆ خڕۆکە سوورەکانی خوێن دابین دەکات، هەروەها بەرپرسە لە گواستنەوەی ئۆکسجین لە سییەکانەوە بۆ خانەکان و شانەکانی لەش.
=KTML_Bold=5. کەمکردنەوەی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ=KTML_End=
بەهۆی ئەوەی بە سەرچاوەیەکی باشی مەگنسیۆم دادەنرێت، میزاج باش دەکات و مێشک هێور دەکاتەوە، ماسوولکەکان ئارام دەکاتەوە کە نیشانەیەکی دیاری دڵەڕاوکێیە.
هەروەها مەگنسیۆم یارمەتیدەرێکی باشە بۆ خەو، زیاد کردنی سیرۆتۆنین کە بە هۆرمۆنی خۆشی لە مێشکدا ناسراوە، دۆخی میزاج جێگیر دەکات، وا دەکات زیاتر هەست بەخۆشی بکەیت.
=KTML_Bold=6. نیشانەکانی پێش کەوتنە ناو سوڕی مانگانە کەم دەکاتەوە=KTML_End=
دۆشاوی خورما یارمەتیی کەم کردنەوەی ئازار و نیشانەکانی پێش کەوتنە ناو سوڕی مانگانە دەدات، بەهۆی ئەو مەگنسیۆمەی تیایەتی گرژی ماسوولکەکان و سەرئێشە کەم دەکاتەوە، هەروەها یارمەتیی ئەو دۆخە دەروونیە دەدات کە ئەو ماوەیە پیایدا تێپەڕ دەبیت. [1]