بۆ بۆرەپیاو خۆت بدەی بەکوشت، دەڵێ: بە ئەمری خوا مرد.
بۆرەپیاو: مەبەست لە کەسێکی ساماندارە کە بە میرات سامانێکی گەورەی بۆ جێمانێت، هیچ ماندووبوونێکی پێوە نەکێشابیت، بە ئارەزووی خۆی خەرجی بکات. پەندەکە مەبەستی لەوەیە هەر کارێک بۆ ناکەس ئانجامبدەیت و خۆتی بۆ ماندووبکەیت، ئەو پێی نازانێت. [1]