تەندرووستیی سەرنج دەخاتە سەر شێوازی ژیان، کە بەشێکی زۆری پەیوەندی بە سیستمی خۆراکییەوە هەیە، بەو واتایەی بوونی سیستمێکی خۆراکیی باش هۆکارە بۆ ئەوەی بە تەندرووستی بمێنیتەوە، ژەمی بەیانیان کە گرنگترین ژەمی ڕۆژە، باشترە وریای خۆراکەکانت بیت و خۆت بەدوربگریت لەم جۆرانە.
=KTML_Bold=1. گۆشتی ئامادەکراو=KTML_End=
ئەو گۆشتانەی ئامادەکراون، وەکوو سۆسج، ڕێژەیەکی زۆر لە خوێی تێدایە، جگە لەوەی هۆکارن بۆ تووشبوون بە نەخۆشی دڵ، مەترشی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن.
=KTML_Bold=2. کێک=KTML_End=
ڕێژەیەکی زۆر لە شەکر و چەورییان تێدایە، هەروەها دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدرات، یەک پارچە کێکی گەورە 600 کالۆری تێدایە.
=KTML_Bold=3. لەقتونراوەکان=KTML_End=
ئەو خواردنانەی لە قتونراون، چەوری زیانبەخشیان تێدایە، کە مەترسییە بۆ تەندرووستی.
=KTML_Bold=4. کرێپ و پانکێک=KTML_End=
بێگومان دەتوانیت کرێپ و پان کێک بخۆیت جارجارە، بەڵام با نەبێت بە خویەکی ڕۆژانە، چونکە ڕیشاڵی کەمی تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ خواردنی ناتەندرووست دەخورێن، وەکوو شوکوڵاتە، شەکر و مرەبا. [1]