ئایا خواردنەوەی چای سەوز بۆ خانمانی دووگیان بەسوودە، یاخود زیانی هەیە؟
پزیشکان لەسەر ئەو ڕایە سوورن، کە چای سەوز بۆ خانمانی دووگیان یەگجار بەسوودە.
سوودەکانی چای سەوز بۆ خانمانی دووگیان بریتین لە:
1- باڵانسی فشاری خوێن لە قۆناغی دووگیاندا ڕادەگرێت.
2- کاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر ئێسقانەکان و ددانەکانی کۆرپەلە،
3- بەسوودە بۆ گەدەی خانمانی دووگیان و لە دڵەکزە دەیپارێزێت.
4- چای سەوز بەهۆی تایبەتمەندییەکانییەوە، خانمانی دووگیان لە حاڵەتی تووشبوون بە خەمۆکیی دووگیانی دەپارێزێت.
5- باڵانسی شەکری خوێنی خانمانی دووگیان ڕادەگرێت.
6- بەڵام پێویستە بزانن خانمانی دووگیان نابێت زیادەڕۆیی بکەن لە خواردنەوەی چای سەوز و ڕۆژانە تەنیا کووپێکی بچووکی لێ بخۆنەوە.
[1]