سوودەکانی میوەی شیلک هێندە زۆرن، کە پێویست دەکات ڕۆژانە لە بەرنامەی خۆراکیدا بیگونجێنن. شیلک جگە لەوە سیستەمی بەرگریی جەستە بەهێز دەکات و بۆ دڵیش یەکجار بەسوودە، پێش بە هەڵوەرینی تاڵەکانی قژ دەگرێت و دژی قەڵەویشە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پسپۆڕانی گۆڤاری تەندرووستیی (سێو) ، میوەی شیلک بۆ خانمانی دووگیان زۆر بەسوودە و پێویستە خانمانی دووگیان گرنگی بە خواردنی ئەم میوەیە بدەن.
لە کۆتاییدا، خواردنی شیلک کاریگەریی هەیە لەسەر جوانیی پێست و بەهێزبوونی نینۆکەکان و جوانبوونی تاڵەکانی قژ. [1]