بەشێک لەو خۆراکانەی کە ئێمە بیستومانن تەندرووستن، زۆرکات بە شێوازێکی هەڵە دەیانخۆین کە کەڵک لە ڤیتامین و کانزاکانی ناوی نابینین، پێویستە بزانیت خواردن پێویستی بەوەیە بزانیت چۆن ئامادەی دەکەیت و دەیخۆیت، نەک ئەوەی تەنیا جۆرە تەندرووستەکەی خۆراک هەڵبژێریت.
ماڵپەڕی emarat news، چەند جۆرێکی خۆراکی دیاریکردووە کە تەندرووستن، بەڵام زۆرینەی خەڵک بەشێوە ناتەندرووستەکە دەیانخۆن.
=KTML_Bold=1. بادەم=KTML_End=
تەندرووستترین ڕێگە بۆ خواردنی بادەم ئەوەیە لەناو ئاودا دایبنێیت بە درێژایی شەوێک، بەمشێوەیە کەڵک لە کانزاکانی ناوی دەبینیت، بەتایبەتی زینک، مەگنسیۆم و ڤیتامین E.
=KTML_Bold=2. کینوا=KTML_End=
یەکێکە لەو خۆراکانەی گلوتینی تێدا نییە، هەندێک کەس ڕاستەوخۆ لێیدەنێن کە ئەمەش کارێکی هەڵەیە، باشترین ڕێگە ئەوەیە 15 خولەک پێش لێنانی بیخوسێنیت لەناو ئاودا، بەمشێوەیە سوودێکی زۆر زیاتری لێدەبینیت.
=KTML_Bold=3. سێو=KTML_End=
توێکڵی سێو ماددەی ڕیشاڵی گرنگی تێدایە و هەروەها دژە ئۆکسانە، کەڵک بە تەواوی تەندرووستی جەستە دەگەیەنێت، لێکردنەوەی توێکڵەکەی وادەکات بە بڕی پێویست سوودی لێنەبینیت، لەبری ئەوەی توێکڵەکەی لێبکەیتەوە، بە باشی بیشۆرەوە و چێژ لە خواردنی ببینە.
=KTML_Bold=4. برۆکلی=KTML_End=
توێژەران پێشنیاری ئەوەیە دەکەن برۆکلی تەنیا بە هەڵم ئامادە بکرێت، لەبری ئەوەی بکوڵێنرێت یان سووربکرێتەوە و ببرژێنرێت، بە هەڵمکردنی یارمەتیی دەدات ماددە خۆراکییەکانی وەکوو خۆی بمێنێتەوە، لەوانەش ڤیتامین C، ترشی فۆلیک و دژە ئۆکسانەکان، زیاد کوڵاندنی برۆکلی وادەکات ماددە خۆراکییەکانی لەدەستبدات، هەر بۆیە زیاتر لە 5 خولەک لەناو هەڵمدا مەیهێڵەرەوە.
=KTML_Bold=5. پاقلەمەنییەکان=KTML_End=
لەگەڵ ئەوەی ئەو پاقلانەی لەناو قتودان ئاسانن بۆ ئامادەکردن، بەڵام باشترە لە ئامادەکردنی دوربکەویتەوە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر لە خوێی تێدایە، لە توێژینەوەیەک دەرکەوتووە ئەو پاقلەمەنیانەی لەناو قتودان ڕێژەیەکی زیاتر لە سۆدیۆمیان تێدایە بە بەراورد بە وشککراوەکانیان، ئەگەر دەتەوێت فاسۆلیا زوو ئامادە بکەیت، باشترە شەوێک پێشتر بیخوسێنیت. [1]