گرنگیدان بە خۆت خۆپەرستی نییە، بەڵکوو کارێکی گرنگە و پێویستە هەمووان خۆیان خۆشبوێت و خۆیان لە پێشینە دابنێن، چونکە ئەمە وایان لێدەکات کەسانی چواردەورەیان بە گرنگ تەماشایان بکەن.
=KTML_Bold=گرنگە بزانیت کە خۆپەرستی نییە ئەگەر ئەم کارانە لەپێناو خۆتدا بکەیت.=KTML_End=
1. لە کەسانی نەرێنی دوربکەویتەوە و چیتر پەیوەندیت لەگەڵیان بەردەوام نەکەیت.
2. چەند کاتژمێرێکی ڕۆژەکەت بۆ خۆت و ئەو کارانە تەرخان بکەیت کە ئارەزوت لێدێت، وەکوو تەماشاکردنی فیلم، خوێندنەوە، وەرزش کردن، یان هەر ئارەزویەک کە حەزی پێدەکەیت.
3. پلان دانان بۆ داهاتوی خۆت بە تەنیا، بێ ئەوەی کەسانی دیکە بکەیتە ناو پلانەکانتەوە.
4. گرنگیدان بە خۆت و تەندرووستی خۆت، وەکوو ئەوەی سیستمی خۆراکیی تەندرووست پەیڕەو بکەیت.
5. بە کەسانی دیکە بڵێیت نەخێر، بۆ هەندێک کار کە ئارەزوی کردنیت نییە.
6. شانازیکردن بە کارەکانتەوە و دڵخۆشبوون پێیان.
7. وەڵام نەدانەوەی نامە یان پەیوەندی کەسێک، لە کاتێکدا سەرقاڵیت و کاری گرنگت هەیە.
8. کۆتایی هێنان بە پەیوەندی لەگەڵ کەسانێک کە خۆشتناوێن و چیتر ناتەوێت لەگەڵیان بەردەوام بیت.
9. ڕەتی بکەیتەوە کاری زیادە بکەیت لە شوێنی کارەکەت لە کاتێکدا پارەی زیاترت بۆ تەرخان ناکرێت. [1]