ترشیات یەکێکە لەو جۆرە خۆراکانەی پێویستە زیادەڕۆیی لە خواردنیدا نەکەی، چونکە بەهۆی پێکهاتەکەیەوە، کۆمەڵێک زیان و کاریگەریی خراپ لەسەر تەندرووستی بەجێ دەهێڵێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پسپۆڕانی پێگەی فەرمیی (تەندرووست بە)، ئەو کەسانەی ڕۆژانە زیادەڕۆیی لە خواردنی ترشیاتدا دەکەن، تووشی ئەم کێشانە دەبن:
1- زیان بە گەدەیان دەگات.
2- کاریگەریی هەیە لەسەر دەمارەکان.
3- دەبێتە هۆی پیریی پێشوەختە.
4 -ترشیات خۆراکێکە سرووشتی ساردە، ئەگەر زیادەڕۆیی لە خواردنیدا بکەی تووشی نەخۆشییەکانی دەمار دەبێت. [1]