بەگوێرەی نوێترین توێژینەوەکانی توێژەرانی بەریتانی، خانمانی دووگیان، بەتایبەت لە مانگەکانی کۆتایی دووگیانیدا، تووشی ترس و دڵەڕاوکێ و دڵەکوتە دەبن.
پێویستە خانمان هێدی بن و بەسەر ئەم حاڵەتە دەروونییە نەخوازراوەدا زاڵ بن، چونکە توێژەران بەو ئەنجامە گەیشتوون، چەندەی خانمانی دووگیان ترس و دڵەکوتەیان زیاتر بێت، بە هەمان ئەندازە کاریگەریی نەرێنی لەسەر کۆرپەکەیان درووست دەکات و ئەگەری هەیە ئەم منداڵانە لە ڕووی ئاستی وشیارییەوە بەراورد بە منداڵانی دیکە، نزمتر بێ.
بۆیە پێویستە خانمانی دووگیان کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم حاڵەتە بزانن و زاڵ ببن بەسەر هەستە ناخۆشەکاندا. [1]