ئایا دەزانی هەر جۆرە هەست و کاردانەوەیەکی مرۆڤ کاریگەرییان هەیە لەسەر ئەندامانی جەستە و تەندرووستیی دەروونی و جەستەیی مرۆڤ؟ بۆ نموونە، مرۆڤ کاتێک هەمیشە تووڕەیە و هەڵدەچێت، جەرگی تووشی نەخۆشی دەبێت. کاتێک خەمۆکی بەرۆکی پێ دەگرێت، سپیلاکی لاواز دەبێت.
ترس و دڵەڕاوکێیش کاریگەریی نەرێنی لەسەر گورچیلەکانی درووست دەکات. بەهەمان شێوە، ئەو مرۆڤانەی هەمیشە دڵەڕاوکێیان هەیە، تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن و نیگەرانییەکانی ڕۆژانە دەبێتە هۆی دڵەکزە و ئێش و ئازاری گەدە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 658 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!