ئایا دەزانی ژانەسەر لە خانماندا زیاترە تا پیاوان؟
ژانەسەر هیچ پەیوەندییەکی بە تەمەنەوە نییە، بگرە گەنجەکانیش زۆر جار تووشی ئەم کێشەیە دەبن، بەو جیاوازییەوە ئەم حاڵەتە لەناو خانمانی گەنجان زۆر زیاترە.
ژانەسەرەکان جۆریان زۆرە، بەڵام ئایا دەتزانی گەرما کاریگەریی نەرێنی هەیە لەسەر تەشەنەسەندنی ئێش و ئازاری سەر؟ زیاترین ماوەی ژانەسەر 72 کاتژمێرە، هەندێک لە سەرئێشەکان حاڵەتی هێڵنجدان و ڕشانەوەشی لەگەڵدایە، بەڵام لە هەموو جۆرەکانی سەرئێشە لە یەک شتدا هاوبەشن، واتە گەرما و بەرزبوونی پلەی گەرمیی لەش، کاریگەریی نەرێنی لەسەری دادەنێت.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 789 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!