بیبەری سووری تیژ بەهۆی ئەوە دەوڵەمەندە بە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینی جۆری C، جگە لەوەی سیستەمی بەرگریی جەستە بەهێز دەکات، بۆ ددانەکان و پووکیش زۆر بەسوودە و پووک پتەو دەکات.
لە پزیشکی سەردەمی کۆندا، پزیشکان لە کاتی کێشانی ددان، یاخود بۆ هێورکردنی ئێش و ئازاری ددان، سوودیان لە زەیتی بیبەری تیژ وەرگرتووە.
بۆ ئەوە ددانەکانت ساغ بن و پووکت لەبەرانبەر بەکترییا زیانبەخشەکانی ناو دەم بەهێز بێت، کەڵک لە خواردنی بیبەری سووری تیژ وەربگرە. [1]