پسپۆڕانی خۆراک و دەرمان ئاشکرای دەکەن، ئەو جۆرە مۆزانەی هێشتا باش پێنەگەیشتوون و ڕەنگیان سەوزی کاڵە، زیانیان بۆ تەندرووستی هەیە و وا باشترە ئەم جۆرە مۆزانە نەکڕن و نەخۆن.
زیانەکانی ئەم جۆرە مۆزانە بریتین لە، گیرانی دەمارەکان، ئێش و ئازاری گەدە، ژانەسەر.
ئەگەر مۆزی کاڵ و پێنەگەیشتووتان لە ماڵ هەیە، هەوڵ بدەن بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەپاڵ کیلۆیەک تەماتە دایبنێن، دەبینن لە ماوەیەکی کەمدا ڕەنگی مۆزەکان، کە سەوزە، بۆ مەیلەو زەرد دەگۆڕدرێت و مۆزەکان پێدەگەن و تامیشیان شیرین دەبێت. [1]