بێدەرپێ، دوو گەز جاو لە خەودا ئەبینێ.
بێدەرپێ: مەبەست لە کەسی هەژار و دەستکوورتە. جاو: تەنراوێکە قوماشە وەک بلووریی بەڵام ڕیسەکەی ئەستوورترە، بە خەڕەک دەڕێسرێت و جۆڵا درووستیدەکات (فەرهەنگی خاڵ) کەسی هەژار دنیابینی جیاوازە، لە خەوتنیشدا، خەون بە سکی تێرەوە دەبینێت. [1]