تڕ بە شەڕواڵەوە ناوەستێ
تڕ، باوبژی هەناوی مرۆڤە بەدەنگەوە لەدەرچە دەردەچێت، هەندێجار خۆویستە و هەندێجاریش خۆنەویستە (شەڕ و تڕ بەدەست خۆت نییە) ، شەڕواڵی کوردەواریش بەرین و فراوانە، بەڵام ئەو پان و پۆڕییەی ناتوانێت ڕێگە لەبڵاوبوونەوەی دەنگەکەی بگرێت ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ نهێنییەک بەکاردەهێنرێت کە هەر ئاشکرا دەبێت بە دڵنیاییەوە دەوترێت: تڕ بەشەڕواڵەوە ناوەستێ.[1]